[ad_1]
موژدە بە عاشقانە / رەعنا بو ناو ران ئەچی
عەتر و عەبیر هەرزانە / رەعنا بو ناو ران ئەچی
(متن کامل در ادامه مطلب)
::. درخواستی مخاطبین .::
ئەم دێیە ئێمە هەمانە
لە باخی جنان ئەچێ
ئەو ڕێیە لێی جوێ ئەبێتەو
بۆ ڕەوزەی ڕزوان ئەچێ
ئەمڕۆ ڕۆژی ڕووناکە
لە جەژنی قوربان ئەچێ
ئەو سۆنە ڕەفتە ڕابورد
لە ماهی تابان ئەچێ
موژدە بە عاشقانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
عەتر و عەبیر هەرزانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
چەن جوانە ئەم عینوانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
عەشق ئەدەعای سەڵتەنەت
ئەرز و سەماوات ئەکا
مەجنوون کە عاقڵی خۆی بە
شاهید ئیسبات ئەکا
سانێ سوپای موشتاقان
هەمووی بەخێرهات ئەکا
خورشید خۆی ئەشارێتەو
وەک ئەستێرە مات ئەکا
موژدە بە عاشقانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
عەتر و عەبیر هەرزانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
چەن جوانە ئەم عینوانە
ڕەعنا بۆ ناو ڕان ئەچێ
ڕەعنا بۆ سەیران ئەچێ
شاعر هنرمند صادق نگلی
[ad_2]
لینک منبع